بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «فوئاد مەعسوم» سەرۆک کۆماری پێشووتری لە میانەی لێدوانێکدا لە ئاھەنگی دەستبەکاربوونی «لەتیف ڕەشید» سەرۆک کۆماری تازەی عێراق، وێڕای پشتیوانی دەربڕین لە ھەنگاوەکانی سەرۆکی تازەی وڵاتەکەی بە تایبەت لە بواری پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و ھەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە، وتی: لەو بڕوایەدانیم جارێکی دیکە کێشە لەنێوان هەولێر و بەغدا دروست بێتەوە.
سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق راشیگەیاند: پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە کار بکەن بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی خەڵک بەرامبەر بە حکومەت.
فوئاد مەعسووم جەختی لەوەش کردەوە کە، دەبێ هەموو لایەنەکان هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ، بۆ ئەوەی بەیەکەوە بتوانن متمانەی خەڵک بەرامبەربە حکومەت ببووژێننەوە.
سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق سەبارەت بە کارەکانی داهاتووی سەرۆک کۆماری عێراقیش، وتی: دەبێ هەموومان پشتگیری لەو بەرنامەیە بکەین کە ئەوان ئیشی لەسەر دەکەن.
فۆئاد مەعسوم کە لە سەر دەمی دەستەڵاتی خۆی دا پرسی بەڕێوەبرانی ڕیفراندومی جیا بوونەوەی ھەرێمی کوردستان ناکۆکییەکی قوڵی لەنێوان حکومەتی ناوەندیی بەغداو ھەرێمی کوردستان بەدی ھێنا بوو، پشتیوانیی خۆی بۆ بەرنامەی لێک نزیک کردنەوەی زیاتری دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە لایەن «لەتیف ڕەشید»ی سەرۆک کۆماری تازەی عێراقەوە دەربڕی و وتیشی: لەو بڕوایەدا نیم جارێکی دیکە کێشە لەنێوان هەولێر و بەغدا دروست بێتەوە.
342/